پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە هەڵبژاردن دەنگ دەدات.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن
تا ئەمڕۆ 627 كاندید بۆ هەڵبژاردنی عێراق دوورخراونەتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمشەو ئاشكرای كرد، تا ئەمڕۆ 627 كاندید لە حزب و هاوپەیمانی و لایەنەكانی عێراق، لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دوورخراونەتەوە.
كۆمیسیۆنەكە لە گرووپی واتساپی رۆژنامەنووسان، ئەمشەو ئامارێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرای دەكات، تا ئەمڕۆ یەكشەممە 24.8.2025 ژمارەی ئەو كاندیدانەی دوورخراونەتەوە بریتیین لە 627.
هاوكات هۆكاری دوورخستنەوەكان خراونەتەڕوو، كە پێكهاتووە لە “دادپەروەری، تاوانكاری، تەزویر، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كەموكوڕی لە بڕوانامەی خوێندن، داواكاری گۆڕین لە لیستەكان و پێكهاتەی كریستیان”.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن كۆمەڵێك بنەما و پێوەری بۆ بەشداریكردنی هەر كاندیدێك لە هەڵبژاردن هەیە و ئەوانەی لە دەرەوەی ئەو بنەمایانە بن، دووردەخرێنەوە.
بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بێتە ئەنجامدان.