چەکیان بەکارهێناوە
دوو کەس لەسەر دزینی کحول و پارە دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
دوو کەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی دوو تاوانی جیاواز لە ناو شاری هەولێر، دەستگیر کران، پۆلیس دەڵێت، کحول و پارەیان دزیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24.8.2025، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کەسێک بە چەکی بێمۆڵەتەوە هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و بڕێک پاری دزیوە، لەسەر ئەوە دەستگیر کراوە.
ئەم تۆمەتبارە پلانی پێشوەختەی بۆ دزیەکەی داڕشتووە و لە ژێر فشاری چەک و هەڕەشە کردن پارەی بردوە.
تۆمەتبارەکەی دیکە بەهەمان شێوە بە بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت هەڵی کوتاوەتە سەر فرۆشگایەکی مەی و لە ژێر فشار و هەڕەشە کردندا بڕێک کەل و پەل و خواردنەوەی کحولی بردووە.