لە چوارقوڕنە

کۆگایەک هێلکەی خراپی دەفرۆشت بە 500 هەزار غەرامە کرا

964+
ئەحمەد مستەفا

بەهۆی فرۆشتنی هێلکەی خراپبوو کۆگایەک لە ناحیەی چوارقوڕنە لە ئیدارەی راپەڕین بە بەبڕی 500 هەزار دینار غەرامە کرا.

تەندروستی راپەڕین ئەمڕۆ یەکشەممە 24.8.2025 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، تیمەکانمان لە چاودێری تەندروستی راپەڕین، بە هەماهەنگی ئاسایشی ئابووری چوارقوڕنە، ئەمڕۆ سەردانی بەشێک لە کۆگا و فرۆشگاکایان کرد، بە مەبەستی پشکنین و بەدواداچوون بەتابیەت بۆ هێلکەی خواردن.

یەکێک لەکۆگاکان بەبڕیارێک غەرامەی بۆ کرا، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان و فرۆشتنی هێلکەی خراپ و تێکچوو.

تەندروستی راپەڕین لەبارەی هێلکەکان دەڵێ، سەرجەم هێلکە خراپەکانی کۆگاکەش بڕیاری تەلەفکردنیان درا.