لە مانگى تەمموز تۆمارکراون

22 هەزار گرێبەستى هاوسەرگیرى 7 هەزار حاڵەتى جیابوونەوە

964+

وریا فەتاح

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئاماری فەرمی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوەی بۆ مانگی تەمموزی ساڵی 2025 لە سەرانسەری دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی وڵاتدا (جگە لە هەرێمی کوردستان) راگەیاند، بەپێی ئامارەکان، لەم مانگەدا 22 هەزار و 677 گرێبەستی هاوسەرگیری بەرامبەر بە 6 هەزار و 910 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن ئەنجومەنەکەوە بڵاوکراوەتەوە، زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا بووە کە گەیشتووەتە 3,589 گرێبەست، لە دوای ئەویش، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا لە ناوچەی رەسافە بە 3,067 گرێبەست و کەرخ بە 2.321 گرێبەست دێن.

لە بەرامبەردا، ئامارەکانی جیابوونەوە نیشانی دەدەن کە بەغدا بە هەردوو ناوچەی رەسافە و کەرخەوە زۆرترین رێژەی تەڵاقی تۆمارکردووە، بەجۆرێک لە رەسافە 1 هەزار و 299 حاڵەت و لە کەرخ 1 هەزار و 166 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە، دوای پایتەخت، پارێزگای بەسڕە بە 734 حاڵەت و نەینەوا بە 580 حاڵەت لە پلەکانی دواتردا دێن.

ئامارەکانی ناوچەکانی دیکەش بەم شێوەیەن:

کەرکوک: 1,325 هاوسەرگیری و 295 جیابوونەوە.
بەسرە: 2,073 هاوسەرگیری و 734 جیابوونەوە.
دیالە: 897 هاوسەرگیری و 310 جیابوونەوە.
ئەنبار: 1,906 هاوسەرگیری و 398 جیابوونەوە.
کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی موسەننا تۆمارکراوە کە 366 گرێبەستی هاوسەرگیری و 155 حاڵەتی جیابوونەوە بووە.

لە دادگاکانی کەرکوک-گەرمیان تەڵاق نیو هێندەی مارەبڕین ...

لە دادگاکانی کەرکوک-گەرمیان تەڵاق نیو هێندەی مارەبڕین بووە