پارێزەرێک: لەیەک تێناگەن
لە دادگاکانی کەرکوک-گەرمیان تەڵاق نیو هێندەی مارەبڕین بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاماری هەر پێنج دادگاکەی باری کەسێتی لە کەرکوک و گەرمیان بۆ ساڵی 2023 دەریدەخەن، لە بەرانبەر دوو هەزار و 618 مارەبڕیندا، هەزار و 352 تەڵاق و جیابوونەوەشیان هەبووە.
لە کاتێکدا ساڵی 2022، لە هەمان پێنج دادگا تەنیا 797 کەیسی تەڵاق و جیابوونەوەیان تێدا تۆمارکراوە.
ئاماری جیابوونەوە”تەڵاق” لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەکانی کەرکوک – گەرمیان لە ساڵی 2023 بە رادەیەکی بەرچاو جیاوازی هەیە و هەڵکشاوە، ئەم دادگایانە ناوچەکانی (کەلار، رزگاری، دەربەندیخان، کفری و خانەقین-قۆرەتوو) دەگرێتەوە.
لە گەرمیان تۆمارکردنی کرێنشین کەمیکردووە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.1.2024، پارێزەر شەماڵ عەبدولواحید بە 964ی وت، زۆرینەی ئەو کەیسانەی دەگەن بە تەڵاق و جیابوونەوە، تێنەگەیشتنە یان هەڵە تێگەیشتنە، کە لە نێوان هاوسەراندا روودەدات بە بەردەوام، هۆکارێکی دیکەی بۆ دۆخی دارایی ناو خێزانەکان گەڕاندەوە.
تەنیا، لە کەلار هەزار و 198 حاڵەتی مارەبڕین لە دادگاکە ئەنجامدراوە، لە بەرامبەردا 819 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە، لە دادگای باری کەسێتی خانەقین-قۆرەتوو 39 مارەبڕین هەبووە لە بەرامبەردا 35 کەیسی جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە.
ئاماری مارەبڕین و جیابوونەوە لە ساڵی 2023
ئاماری مارەبڕین و جیابوونەوە لە ساڵی 2022