شۆفێران وریابن و هێدی باژۆن

کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە 10 رێگای سۆران دەکەونەکار

964+

شۆڕش قادری

لە ئەمڕۆوە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی بەشێوەی تێست لە 10 رێگای سۆران دەکەونەکار، بۆیە کە رێتان کەوتە ئەو دەڤەرە لەسەرخۆ و هێدی باژۆن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان دەڵێت، لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە 24.8.2025 کامێراکانی چاودێری تێژڕەویی لەو رێگایانەی خوارەوە بەشێوەی ئەزموونی و تێست دەکەونەکار، رێگاکان ئەمانەن؛

* جووت سایدی خەلیفان-سپیلك، (point to point (100

* جووت سایدی خەلیفان – ناوشار  (60)

* جووت سایدی گشتی سۆران (نەخۆشخانەی ئاشتی) (80)

* رێگای سۆران – مێرگەسۆر، گوندی ناومێرگان  (80)

* رێگای رێزان- بلێ  (80)

* رێگای كاولۆكان- جوندیان  (80)

* رێگای سۆران- گوندی خەلكان، نزیك پاركی گولان  (80)

جووت سایدی زانكۆ- باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆ (دێلزیان) (60)

ترافیك لایتی سۆران- رواندز (حریق) (60)

* گەرەكی كانی (ئازادی) (60)

هاتوچۆی سۆران راشیگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی داهاتوو و لە 1.9.2025ـەوە كامێراكانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لەو رێگایانەدا بە تەواوی دەکەونەکار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی سەلامەت بن و تووشی سزا و غەرامەش نەبن.

لە سۆران سێ کامێرا چاودێریى تیژڕۆیى جێگیر کران

لە سۆران سێ کامێرا چاودێریى تیژڕۆیى جێگیر کران

لە شەقامێکی سۆران کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل...

لە شەقامێکی سۆران کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل دەخرێتەکار