خێرایی 60 کیلۆمەتر

لە شەقامێکی سۆران کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل دەخرێتەکار

964+

ژووری هەواڵ

لە هەفتەی داهاتووەوە، لە شەقامێکی سۆران کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل دەخرێتەکار، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەکەش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە لە هەفتەی داهاتووەوە لەسەر رێگای جووتسایدی زانکۆ تا باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کامێرای چاودێریی جێگیردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، خێرایی رێگاپێدراو لە جووتسایدەکەدا بریتییە لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دانانی ئەو کامێرایانە “لەسەر داواکاری هاوڵاتیانە کەوا هەندێ لە شوفێران بەخێراییەکی رادەبەدەر ئۆتۆمبیل لێدەخوڕن و مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان دروست دەکەن”، هاتوچۆی سۆران وا دەڵێت.

بەپێى ئامارە نافەرمییەکان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر لە 70 هەزار ئۆتۆمبێل بوونیان هەیە، بەڵام بەهۆى ئەوەى زۆربەى ناوچە گەشتیارییەکانى هەولێر دەکەونە سۆران زیاد لەو ژمارەیە روو لە سنوورەکە دەکەن.

ئەم ماوەیە سەردانی هاتوچۆی سۆران مەکەن بۆ دەرهێنانی مۆ...

ئەم ماوەیە سەردانی هاتوچۆی سۆران مەکەن بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری