لە تەکیە

هەڵۆیەک بە سروشت شاد کرایەوە

شۆڕش قادری

دانیشتوویەکی ناحیەی تەکیە هەڵۆیەکی بەرزەفڕی رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگە کرد و ئەوانیش بە سروشت شادیان کردەوە.

“لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگە و هەستکردن بەرامبەر ئاژەڵ و باڵندەکان،  هاوڵاتیەكی دانیشتووی ناحیەی تەکیە باڵندەیەکی کێوی (هەڵۆ) داوە بە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیە بە مەبەستی ئازادکردنی”، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وادەڵیت .

ئاماژە بەوەشکراوە، کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیە هەڵۆکەیان بردووەتە شوێنێکی گونجاو، ئازادیان کردووە و بە سروشت و ژینگەکەی خۆی شاد بووەتەوە.