ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندی داوە

“ئەو شوێنانەی لەلایەن پەكەكە و سوپای توركیاوە جێدەهێڵرێن دەبێت پاكبكرێنەوە”

964+

محەمەد فاتیح

لەكاتێكدا پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان دەوڵەتی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەر خاكی هەرێم بەڕێوەدەچێت، دەزگای گشتی کاروباری مین و حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرقاڵی چۆنێتی پاككردنەوەی ئەو ناوچانەن لە مین و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی لە گیانی هاوڵاتییان.

هاتوچۆ لەو شوێنانە قەدەغەیە

جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتی کاروباری مین، بۆ 964 ئاشكرای كرد، ئەو شوێنانەی لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا لەلایەن پەكەكە و سوپای توركیاوە چۆڵكراون، بێگومان مینڕێژكراون و تائێستا هاتوچۆی خەڵكی بەسەرەوە نییە و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە قەدەغەی هاتوچۆی ئەو شوێنانە كراوە.

باسی لەوەشكرد، ئێمە لە دەزگای گشتی كاروباری مین، نووسراومان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، بۆ ئەوەی ئەو سنورانەی كە چۆڵ دەكرێن، یان پەكەكە شوێنەكە چۆڵ دەكات، ئێمە بتوانین رووپێویان بۆ بكەین، تابزانین رێژەی پیسبوون یان كێڵگە مینییەكان چەندن و ئەوانیش بخەینە سەر ئامارەكانی خۆمان و لەداهاتوودا بیخەینە سەر پلانی كاركردنمان.

“ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمی كوردستانیش رەزامەندی داوە، بەدابینكردنی هەموو ئەو پێداویستییانەی كە پێویستمانە بۆ رووپێویكردنی ئەو سنورانە و لەئێستادا هەموو ئەو شوێنانە مەترسییەكی ترن لەسەر خەڵكی كوردستان”، جەبار مستەفا وادەڵێت.

چارەسەرکردنى بە سەدان پارچە مین و پاشماوەی جەنگی له كو...

چارەسەرکردنى بە سەدان پارچە مین و پاشماوەی جەنگی له كوردستان