قاوەیەكی تایبەت بە 964

شێخ شەماڵ: “بە نیازم قاوەخانەیەک دابنێم و بەیانیانیش بە خۆڕایی دەبێت”

ئەرسەلان عەبدوڵا

شێخ شەماڵ كاسبكارێكی هەولێرە و دوكانی فرۆشتنی قوماش و پەردەی هەیە، بەڵام ئاشكرای دەكات بە نیازە قاوەخانەیەك بکاتەوە و بەیانیانیش قاوە بەخۆڕایی بداتە خەڵك، قاوەیەكی تایبەتیشی بە 964 ئامادەكرد.

شێخ شەماڵ لە هەولێرە و بە ستایل و جلوبەرگە سەرنجڕاكێشەكانی، بووەتە جێی باسوخواس، بە تایبەتی لە سۆشیال میدیا زۆر دەردەكەوێ و بینەری زۆرە.

پەیامنێری 964 بە رێكەوت بە بەردەم دوكانەكەیدا چووە، شێخ بانگی كردووە و قاوەیەكی تایبەتی بۆ ئامادە كردووە و پێشكەشی بینەرانی 964ی دەكات.

شێخ شەماڵ لە رانكوچۆغەیەكی مەرەزی سەوزی لەبەرە، لە گلاسێكی زەبەلاحدا قاوەكە ئامادە دەكات، كە پێكهاتووە لە قاوەی یۆنانی، شیر و شەكر و بە بەفر و بە ساردی ئامادەی دەكات.

ئەو پیاوە بۆ 964 دەڵێت: بەنیازم قاوەخانەیەک بكەمەوە، بەیانیانیش قاوە بەخۆڕایی پێشكەش بە هاوڵاتیان بكەم.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا