قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
قوباد تاڵەبانی:
“ناهێڵین خوێنی شەهیدەکان بەفیڕۆ بچێ و تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکەینەوە”
شۆڕش قادری
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت، ناهێڵن خوێنی ئەو کەسانە بەفیڕۆ بچێ کە لەشەڕەکەی لالەزاردا گیانیان لەدەستدا و تاوانباران رووبەڕووی سزا دەکەنەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، “زۆر دڵگران بووین بە شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، شەهیدان (سەرمەند عەلی، دیار سەردار حەکیم و ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی) کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایشدا گیانیان بەخت کرد”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، “هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.”