جموجۆڵ خەڵک ئاساییە

هێزێکی زۆر لە ناو سلێمانی دەبیندرێت

ژووری هەواڵ

بەپێی قسەی ئەو کەسانەی پەیوەندییان کردووە بە 964وە، لە ئێوارەوە جموجۆڵێکی “نائاسایی” هێز لە سلێمانی بەدی دەکرێت، لە هەندێ شوێن چەند ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکان پێکەوە دەجوڵێن.

هێشتا زانیاری تەواو بەردەست نییە و هێزە ئەمنییەکان هیچیان نەوتووە، بەڵام لەگەڵ ئەم بارەشدا جموجۆڵی خەڵک لە ناو شار ئاساییە.