هۆكارەكەی نەزانراوە
ئاگرێكی بەرفراوان لە سنوری ماوەت زیانێكی زۆری بە دارستانەكان گەیاندووە
964+
محەمەد فاتیح
ئاگرێك لە سنوری ماوەت، دوای ئەوەی زیاتر لە 200 دۆنم پوش و پاوانی سووتان كۆنتڕوڵ كرا، تۆمەتبار نادیارە و بەدواداچوونیش بەردەوامە.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی ئاگرێکى فراوان لە سنوورى ماوەت لە گوندى ( گەماڵان ) کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت، بە هاوکاری کارمەندانی بەرگری شارستانی ماوەت و دانیشتووانی سنوورەکە، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و توانیوانە ئاگركە بكوژێننەوە و كۆنتڕۆڵی بكەن.
زیانى ئاگرەکە وەك لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە، نزیکەى 250 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە و زیانى پێگەیشتووە، بەڵام هۆكارەكەی نەزانراوە و تۆمەتبار نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە، بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە.