داخستنى ژمارەیەک شوێنى تەندروستى لە دهۆک
هۆشداریان پێدەدات
لیژنەی ئابووری لە ئامێدی نۆ ناوەندی تەندروستی داخست
964+
وریا فەتاح
لە درێژەی هەڵمەتەکانیاندا بۆ بەدواداچوونی پابەندبوونی شوێنە بازرگانییەکان بە رێنماییەکانەوە، لیژنەی ئابووریی قایمقامییەتی ئامێدی 9 ناوەندی تەندروستیی جۆراوجۆریان لە سنووری قەزاکەدا داخست.
لیژنەی ئابووریی قایمقامییەتی ئامێدی بە سەرپەرشتیی کاروان حاجی، سەرۆکی لیژنە و بەرپرسی بنکەی چاودێریی بازرگانی لە قەزاکە، بە هاوکاریی سەندیکای پزیشکانی پارێزگای دهۆک، سەردانی ژمارەیەک ناوەندی تەندروستییان کرد لە هەر شەش ناحیەکەی سەر بە قەزای ئامێدی و سەنتەری قەزاکە.
وەک ئەوەى قائیمقامییەتى ئامێدى بڵاوى کردووەتەوە، لە ئەنجامی سەردانەکەدا، لیژنەکە بڕیاری داخستنی 9 ناوەندی تەندروستیی دەرکرد بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە.
لاى خۆیەوە، کاروان حاجى سەرۆکى لیژنەکە رایگەیاندووە، ئەو شوێنانە تاوەکو بە تەواوەتی رێنماییەکان جێبەجێ نەکەن، ناکرێنەوە. هۆشداریی دا کە هەر شوێنێک پێش وەرگرتنی رەزامەندیی لیژنە بکرێتەوە، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.