گرافیک؛ 964+
لە دوو ئەوەندە نزیک بووەتەوە
جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له پارێزگاى دهۆك له زیادبووندایه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ساڵى پار له پارێزگاى دهۆك رۆژانه لانیكه‌م یەک حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆمار ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ رووله زیابوونه‌و بۆ دوو حاڵه‌ت له رۆژێكدا به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌م زانیاریانه له‌ناو راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤ له پارێزگای دهۆك، بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، زیادبونی رێژه‌ی جیابونه‌وه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵ به‌رچاوه، چونكه به‌راورد به ساڵی رابردوو كه‌متر له‌نیوه‌ى زیادى كردووه.
حەمدی بەرواری پارێزەرى راوێژكار و بەرپرسى رێكخراوى مافى مرۆڤ له دهۆك، ده‌ڵێت، تۆمارى دادگاكانی پارێزگاى دهۆک له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی حوزه‌یران، 526 حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌یان تۆماركردووه، له كاتێكدا له هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردو ته‌نیا 356 حاڵه‌تی جیابونه‌وه تۆماركرابوون.
له‌باره‌ى هۆكاری ئه‌م زیادبونەش روونیكردووه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی نه‌شیاوی سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن هه‌ردوو رەگەز و بارودۆخی سه‌ختی ئابوری له هه‌رێمی كوردستان، دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بڵاوبونه‌وه‌ی ناپاكی هاوسه‌رگیری، هه‌روه‌ها جیاوازیی ته‌مه‌ن و ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تی، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى زۆربوونى ئه‌م جیابوونه‌وانه‌ن.