گۆڕستەنەكانیشی گرتووەتەوە

هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاككردنەوە لە هەولێر دەستیپێكرد

964+

محەمەد فاتیح

هەڵمەتێگی بەرفراوانی پاككردنەوە لە شاری هەولێر دەستیپێكردووە و تەنانەت گۆڕستانەكانیش دەگرێتەوە و بەردەوامیش دەبێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بڵاویكردەوە، سەرەڕای کاری رۆژانەیان، ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن تیمەکانيان، لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی، چەند هەڵمەتێکی گرینگی پاککردنەوەیان لە شاری هەولێر ئەنجامداوه.

هەڵمەتەكان بریتین لە:

-خاوێنکردنەوە و شووشتنی بەشێکی شەقامی 30 مەتری.

-خاوێنکردنەوەی شەقامی پیرمام شووشتنی بەشێکی زۆری.

-خاوێنکردنەوەی شەقامی 150 مەتری.

-خاوێنکردنەوەی هەردوو گۆڕستانی شێخ ئەحمەد.

-خاوێنکردنەوەی شەقامی کۆرنیش.

-خاوێنکردنەوەی لوپەکان و شەقامی 120 مەتری.

-خاوێنکردنەوەی دوورگەی ناوەندی شەقامی رووناکی.

-خاوێنکردنەوەی جووتسایدی نیشتیمان و رزگاری لە 60 مەتری تاوەکو 40 مەتری.

-خاوێنکردنەوەی هەموو بازارەکانی ناو گەرەکەکان و شەقامە لاوەکیەکان.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دڵنیاییداوە لە رۆژانی داهاتوو ئەمجۆرە هەڵمەتانە بەردەوامی دەبێت.

هەولێر پاكدەکرێتەوە

هەولێر پاكدەکرێتەوە

شەست مەترییەکەی هەولێر خاوێندەكرێتەوە

شەست مەترییەکەی هەولێر خاوێندەكرێتەوە