ئومێد خۆشناو:

هەفتەى داهاتوو رێگایەکى قەرەباڵغى هەولێر دەکرێتەوە

عەبدولعەزیز- هەولێر

پارێزگارى هەولێر رایدەگەیەنێت کە هەفتەى داهاتوو، رێگاى نێوان هەولێر- خەبات دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتى مەراسیمى کردنەوەى كۆمپانیاى (Ashley Furniture)ـى ئەمریکى، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”کردنەوەى نوسینگە و لقى کۆمپانیا بیانییەکان لە هەولێر و شارەکانى دیکە، نیشانەى پێشکەوتن و ئەمنییەتى هەرێمى کوردستانە”.

ئاشکراشى کرد، کارکردن لە شەقامى هەولێر- خەبات، بەباشى بەڕێوە دەچێت و هەفتەى داهاتوو دەکرێتەوە، بەڵام کارکردن هەر تێیدا بەردەوام دەبێت.

Ashley Furniture بڕاندێکی ئەمریکایە و گەورەترین بەرهەمهێنەری مۆبیلیاتە لە جیهان.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح