لە سلێمانی
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گردبوونەوە و شەقامیان گرت
964+
دیلان محەمەدجەزا
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی گردبوونەوە و بەشێكی شەقامی سالمیان گرت، ئەوان داوای موچە و جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەكەن.
گردبوونەوەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 20.8.2025 لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەستیپێكرد و بەشێكی شەقامی سالمیشیان گرت، ئەوان داوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەكەن و داواش دەكەن مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ مافەكانی خۆیان بێنە شەقامەوە.
مامۆستایەكی ناڕازی بۆ 964 وتی، هەڵوێستوەرگرتن بە 500 كەس و هەزار كەس ناكرێ، دەبێت گشتگیر بێت.
وتیشی، حەق وایە ئەوانەی خۆیان بە مافخوراو دەزانن، بەشداریی بكەن، چونكە دەسەڵات كە دەبینێت هەزار كەسێك لەسەر شەقامن، زۆر گرنگی پێنادات.
ژنە مامۆستایەكیش كە دڵی پڕە، بە 964ی وت، وەزعی زۆر خراپە و كرێچییە، ئەگەر چەند مانگێك پارەی كرێ نەدات، خاوەن خانوو دەریدەكات، بۆیە وتی، “من خاوەن شەهید و زیندانی سیاسیم، دەسەڵات بەخۆتدا بچۆوە و منیش دەتخەمە سەر چاوم”.
مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە سلێمانی گردبوونەوە
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
گردبوونەوە
"لە ئێران شەڕە بۆ من غازم نەبێ"
بەشێک لە غازی کەرکوک رەوانەی بەغدا دەکرێت و شۆفێرانی پاس ناڕازین
بەشێک لە مامۆستایان پاڵپشتیان دەکەن
قوتابیانی پۆلی 12 لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە
"داواکارییەکانیان موناقشە دەکرێت و وەزیر بەڵێنی هاوکاری داوە"
بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی لەگەڵ قوتابییە ناڕازییەکان دانیشت
چەند قوتابییەکی ناڕازی وادەڵێن
"موشریفەکانیش ئاگایان لە بڕیاری وەزارەت بۆ داخلکردنی وانەکانی عەرەبی و کوردی نییە"
قوتابیانی کەلار گردبوونەوە