دیمەنی محاویلەیەکی کارەبا بە گرافیک- 964
قسەی وەزارەتی کارەبایە
“لە پڕۆژەی رووناکی نیوەی ماڵان 28 هەزار دینار کەمتریان بۆ هاتووەتەوە”
964+
ئەحمەد مستەفا
لە پڕۆژەی رووناکی، نیوەی هاوبەشانی ماڵان لە کوردستان کەمتر لە 28 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە بۆ مانگی شەشی ئەمساڵ، ئەوە قسەی وەزارەتی کارەبایە لە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، خۆشحاڵە بە دابەشکردنی پسووڵەی کارەبای مانگی شەش بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.
لە خوولی مانگی شەشدا، پسووڵەی کارەبا لە شاری سلێمانی کەمترین بووە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، بەهۆی پاڵپشتی حکومی دابینکراو و لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژەی رووناکی بە تەواوی ناوشاری سلێمانی کە زۆرترین هاوبەشانی مانگی رابردووی لەخۆدەگرت کە بوون بە بەشێک لە پڕۆژەکە.
بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی شەش لە پڕۆژەی رووناکی کەمترە لە:
کوردستان:
ماڵان: 28،000
بازرگانی: 63،000
هەولێر:
ماڵان: 29،000
بازرگانی: 70،000
سلێمانی:
ماڵان: 16،000
بازرگانی: 69،000
دهۆک:
ماڵان: 25،000
بازرگانی: 46،000
ژمارەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:
کوردستان:
هاوڵاتیان: 2,722,500
بازرگانی: 103,000
هەولێر:
هاوڵاتیان: 1,458,000
بازرگانی: 51,000
سلێمانی:
هاوڵاتیان: 976,500
بازرگانی: 38,000
دهۆک:
هاوڵاتیان: 288,000
بازرگانی: 14,000
تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاوڵاتی کە یەکسانە بەنزیکەی ٪40ی هاوڵاتییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە رێگای پڕۆژەی رووناکی.
بەپێی داتاکانی پڕۆژەی رووناکی، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین بکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها جێگای باسە کە ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.