دوکانێک لە هەولێر دابینی کردووە

کۆمەڵێک مەنجەڵی تایبەت و یاریی منداڵان بەخشرایە نەخۆشخانەی نانەکەلی


عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە هەولێر دوکانێك کۆمەڵێک مەنجەڵ و یاری منداڵان وەک هاوکاری دەبەخشێتە نەخۆشخانەی نانەکەلی و مامۆستا و شێفێکی شارەزاش، باسی ئەو مەنجەڵانە دەکات و دەڵێت، تایبەتن و هاوکارن بۆ رێگری لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

دلڤین موحسین بە 964ـی وت، “خانمی ماڵ، شێف و دکتۆر و لێکۆڵەری ماڵە، ئەگەر تاوەکەی ماڵی بە دوو کەوچک رووشا ئەوە دیارە پیسی ناو تاوەکە دەچێتە نێو خواردنەکە و هۆکاری سەرەکییە بۆ زیان گەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ”.

روونیشیکردەوە، ئەو تاوە و مەنجەڵانەی لە جۆرەکانی سان ستیل و ئایرۆن و گرانێتی شووشەن، باشترین جۆری مەنجەڵن و هەمیشەش پزیشکەکان باس لە گرنگی ئەو بابەتە دەکەن.

دلڤین موحسین وتیشی، ئەمڕۆ ژمارەیەک لەو مەنجەڵانە و کۆمەڵێک یاری منداڵانیان بەخشیوەتە نەخۆشانی توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هەولێر، بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری