وه‌ک ترافیكلایت ده‌كوژێنه‌وه و داده‌گیرسێن
رووناکیی ستوونەکانی بەشێکی شەقامه‌كانى 120 مەتری و کەرکوک كێشه‌یان هه‌یه
964+
رێباز خدر – هەولێر
بەشێک لە گڵۆپی ئەو ستوونانەی دەکەونە ناوەندی شەقامی 120 مەتری لە هەولێر، لە شەقامی موسڵ تا شەقامی کەرکوک، وه‌ک ترافیكلایتیان لێهاتووه، هەندێک کات لە شەواندا ده‌كوژێنه‌وه و هه‌ندێك كاتیش داگیرساون، كاره‌باى هه‌ولێری هۆكاره‌كه‌ى بۆ دزینى گۆڕه‌ره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
کەمال حەسەن، بەرێوه‌بەری کارەبای هەولێر بە 964ـی راگەیاند، هەر لە سەرەتاوە فیدەرەکانی کارەبای ئەم شەقامە 24 کاتژمێری بووە، بەڵام دوو ساڵ پێش ئێستا لە ناوەندی شەقامەکەدا کۆمەڵێک گۆڕەر هەیە، پێنج بۆ شەش دانه‌یان دزران، کە ئێستا کەیسەکە لە دادگایە.
وتیشی “ئێمە چاوەرێی دادگا دەکەین تا کەیسەکە یەکلادەبێتەوە، ئایا ئەوان دەبێت ئەو گۆڕەرانە بکڕنەوە کە دزیویانە، یاخود وەزارەتی کارەبا”.
له‌وه‌ته‌ى گۆڕه‌ره‌كان دزراون، ئه‌و شه‌قامه بێ گۆڕه‌رى كاره‌با ماوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت “بۆیە شەقامەکە له‌كاتى شه‌واندا هەندێکجار تاریك و هه‌ندێك جاریش رووناكه”.
باسی لەوەشکرد، دوو مانگ بەر لە ئێستا هەوڵێکى دیكه هەبوو کە گۆڕەره‌كانی دیكه‌ى ئەم شەقامەش بدزرێن، بەڵام رێگری لێ‌کرا، هەرچەند وایکرد گۆڕەرەکە لە کار بکەوێت، بەڵام تاوه‌کو ئێستا چاکنەکراوەتەوە، بۆیە ئەم کەیسەش هەر لە دادگایە، چاوەڕێین دادگا بڕیاری کۆتایی بدات.
سەبارەت بە رووناکی شەقامەکانی 100 و 60 مەتریش، باسی له‌وه‌كرد، کە لەئێستادا کێشەیەکی بچوکیان هەیە، هەندێک کات لە شەواندا فیدەرەکانی تایبەت بە رووناکی ئەم شەقامانە دەكوژێندرێنەوە، ئەمەش بەرنامەی وەزارەتی کارەبایە تاوه‌کو کارەبا بۆ ئەو گەڕەکانەی دەوروبەری هەولێر دابین بکات، کە هێشتا پڕۆژەی روناکی 24 کاتژمێری نەگەیشتووە پێیان
پێداچونه‌و: فه‌رهاد حه‌سه‌ن