بەشێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر دادەخرێت - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
شۆفێران ئاگادار بن
بەشێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر دادەخرێت
شۆڕش قادری
شۆفێران ئاگادار بن، بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، ئەمڕۆ بەشێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر بەرامبەر کۆلێژی لوبنانی – فەڕەنسی بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، لەمڕۆ چوارشەممەوە 16.4.2025 بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتری خێرا بەرامبەر کۆلێژی لوبنانی – فەڕەنسی بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.
داوایش لە شۆفێران دەکات، تا ئەو کاتەی کاری هەڵکەندن و گواستنەوەی بۆری ئاوەکە تەواو دەبێت، هاتوچۆ بەو شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن، دوای تەواوبوونی کارکردن، شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.