دیمه‌نێكی پێشووى كۆكردنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا له سۆران... وێنه: شاره‌وانى سۆران.
واسته‌و واسته‌كارى ناخوا
هه‌ڵمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا و سزادانى خاوه‌نه‌كانیان له سۆران ده‌ستیپێكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە سۆران هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵە بەڕەڵاکان دەستیپێكردووه، پێشتر ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه له كاتى جیاوازدا ئه‌نجامدرابوون، به‌ڵام دیاره ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو سه‌نته‌رى ئیداره‌ى سۆران به‌رده‌وامى هه‌یه.
شارەوانیی سۆران بڵاویكرده‌وه، هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئاژەڵە ماڵییانە كه (به‌ڕه‌ڵا)ن، دەستپێدەکات کە لەنێو کۆڵان و شەقامەکاندا ده‌بیندرێن، هۆشداریشی داوه‌تە خاوەنەکانیان کە ئه‌وانیش رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.
هۆکاری بڕیارەکەى شاره‌وانى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو ئاژەڵانە دەبنە هۆی لەنێوبردنی دار و دره‌خات و سەوزایی سەر شەقام و شۆستەکان و هاوکات بینینیشیان له شوێنه گشتییه‌كان سیمایەکی ناشارستانییه.
شارەوانی دووپاتیكردووه‌ته‌وه، رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر خاوەن ئاژەڵەکان دەگیرێتەبەر و ئاژەڵەکانیان دەستیان بەسەردا دەگیرێت و ده‌شڵێت “چاوپۆشی لە کەس ناکرێت و هەر کەس و لایەنێک داوای هاوکاری بۆ ئەم بابەتە بکات، پێویستە خۆی ئامادە بێت پێبژاردن لە جیاتی خاوەن ئاژەڵەکە بدات.”