تونێلی دەربەندیخان - وێنە: 964
پاکی دەکەنەوە
سێ کاتژمێرێک تونێلی دەربەندیخان دادەخرێ و بچنە رێگەی بەدیل
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، ئەمشەو “چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە” لە کاتژمێر 11:00ی شەو بۆ 2:00ی بەرەبەیان تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی پاککردنەوە دادەخرێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25.2.2026، قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی رایگەیاند، ئاگاداری تەواوی شوفێران و هاوڵاتییان سنوورەکەیان دەکەنەوە، لە ئەمشەوە کاتژمێر 11:00 تاوەکو کاتژمێر 2:00 بەرەبەیانی رۆژی 26.2.2026، تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.
داخستنی تونێلەکە، وەک قایمقامیەت باسی کردووە، بەمەبەستی پاکردنەوەی ناوەوەی تونێلەکە، بۆیە داواکاری بە شۆفێر و هاوڵاتییان دەدات، رێگەکانی دیکە بەکاربهێنرێت بۆ هاتووچۆکردن لەو ماوەیەدا.