نەخۆشخانەی شەهید . رەئوف بەگ لە شارەزوور. فۆتۆ: 964
شارەزوور
لە نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ بایکۆتە؛ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەردانیان مەکەن
+964
بڕوا مەجید_شارەزوور
جارێکى تر پزیشکانى نیشتەجێى خولاو لە نەخۆشخانەى گشتیى شەهید رەئوف بەگ بایکۆتى دەومیان کرد، کارگێڕى نەخۆشخانەکەش دەڵێت،؛تەنیا حاڵەتى زۆر بەپەلە و نەخوازرا و دەبیندرێن.
نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە قەزاى شارەزوورە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى.
جەمال محمد، کارگێڕی ئێشگر لەنەخۆشخانەکە بە 964ـى وت،” لەدووێنێوە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەکەمان بایکۆتی دەوامیان کردووە بەهۆکاری ئەوەی داوای دامەزراندن و پلە پەرزکردنەوە دەکەن “.
دەشڵێت: بەهۆى بایکۆتەوە، لەنەخۆشخانەکە هیچ پزیشکێکی لێنیە، تەنیا کارمەند لەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە هەیە، ئەوانیش تەنیا دەتوانن حاڵەتی رووداوی هاتوچۆ یان رووداوی نەخوازراو ببینن.
داوا لە هاوڵاتیانى سنوورەکەش دەکات، بۆ حاڵەتى زۆر بەپەلە و نەخوازراو نەبێت سەردانى نەخۆشخانەکە نەکەن، چونکە وەک روونى دەکاتەوە، لەوێ هیچیان بۆ ناکرێت.
بابەتى دواکەوتنى موچە و دانەمەزراندنى پزیشکان لە رابردوودا بووەتە هۆى ئەوەى چەندین جار بایکۆتى دەوام بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح