سلێمانی
162 منداڵ بە 7 خولەك وەڵامی 125 پرسیاری بیركاری دەدەنەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا
لە سلێمانی پێشبڕكێی بیركاریی هزری بەڕێوەچوو، كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە منداڵانی بەهرەمەند بە ماوەی حەوت خولەكدا وەڵامی 125 پرسیار دەدەنەوە، ئەوان كۆدی ئیشەكە دەزانن و پەنجەكانی دەستیش بەكاردەهێنن.
پێشبڕكێیەكە ئەمڕۆ شەممە 16.8.2025 لە لایەن كۆمەڵگەی پەروەردەیی گەشەوە رێكخراوە و 162 قوتابیی منداڵ تێیدا بەشدارن، كە پێویستە لەسەریان لە ماوەی حەوت خولەكدا وەڵامی 125 پرسیار بدەنەوە.
لاڤە عەبدوڵا مامۆستای سەرپەرشتیاری پێشبڕكێیەكە بە 964ی وت، كارەكە زەحمەتە، بەڵام قوتابییەكان وا راهێنراون كە بتوانن وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوە و پێشتر ئامادەكارییان كردووە.
وتیشی، وەڵامەكان هەموویان بە كۆدە و ئەوانەی بەشدارن منداڵی بەهرەدارن.
ئەو منداڵە قوتابییانەی بەشداریی پێشبڕكێیەكەیان كردووە، وەك مامۆستا لاڤە دەڵێت، توانای بیركردنەوەیان لە منداڵێكی ئاسایی زیاترە و زیرەكن و دەتوانن وەڵامی پرسیارە قورسەكانی بیركاری بدەنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا