"كورد خۆی بەخاوەنی شۆڕشەكەی ئێران دەزانێت"

مستەفا هیجری: رەزا پەهلەوی هەرگیز دەسەڵات وەرناگرێت لە ئێران

+964

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

مستەفا هیجری دەڵێت كورد لە ئێران داوای حكومەتێكی دیموكراتی دەكات و هەموو بیرۆكەكانی دیكە رەتدەكاتەوە.

بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی حیزبی دیموکرات، لە وتووێژێک لەگەڵ کەناڵی ”بی‌بی‌سی” کە ڕۆژی سێشەممە 2.2.2023 بڵاو بووەوە، سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی ئێران و ئەو دۆخەی کە لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا لە ئێران هاتووەتە ئاراوە وتی، هەموو ئەو پلانانە رەتدەكەینەوە كە گەلانی ئێران دەخاتە بەردەم مەترسی و دەیەوێت گەلانی ئێران بەرەو لەناوچوون ببات.

ئەو دەڵێت كورد بەدوای دیموكراسی و ئازادی و مافی چارەی خۆنوسینەوەیە.

مستەفا هیجری دەڵێت ”دوای بەخاک سپاردنی ژینا ئەمینی، ئێمە وەک ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، داوامان لە خەڵک کرد مانبگرن و بڕژێنە سەر شەقامەکان کە ئەو داوکارییەی ئێمە بە شێوەیەکی بەرین وەڵامی ئەرێنی پێدرایەوە و لەوکاتەوە بوو کە هەموو ئێرانی گرتەوە، بە واتایەکی دیکە ئەو شۆڕشە لە کوردستانەوە و لەسەر ڕێنوێنی حیزبەکانی کورستانەوە رێوشوێنی گرت و کۆماری ئیسلامیش ئەو کات ئەمەی پشتڕاستکردەوە کە حیزبە کوردییەکان پێشڕەوی ئەو ڕێکخستنە بوون”.

بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی حیزبی دیموکرات وتشی ”ئێمە بۆ ئەوەی کە بیانوو نەدەین بە کۆماری ئیسلامی کارەساتی مرۆیی بخوڵقێنێت، دەستمان بۆ توندتیژی نەبرد و ئەگەر کۆماری ئیسلامی بیەوێت بە شێوەی زەمینی هێرش بکاتە سەر بنکەکانی ئێمە، بەرگری لە خۆمان دەکەین”.

هیجری، لەوەڵامی پرسیارێک لەسەر هاوکاریکردن لەگەڵ ڕەزا پەهلەوی کوڕ وتی، ئێمە وەک حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئامادەی هاوکاریکردن لەگەڵ رەزا پەهلەوی نین، چونکە هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو رژێمە لە ریفراندۆمێکدا کە دوو بژاردەی “رژێمی پاشایەتی یان کۆماری ئیسلامی” خستبووە بەر دەنگدانی خەڵکەوە، هەر چەند کوردەکان ئەو ریفراندۆمەیان بایکۆت کردبوو، خەڵکی ئێران رژێمی پاشایەتییان كردووە و ئەزموونێكی تاڵە بۆ كوردەكان هەروەها ئەم حكومەتەی ئێستا رەتدەكاتەوە.

“ئێمە داوای حکومەتێکی دیموکراتیک، سێکۆلار و فێدراڵ دەکەین کە مافی هەموو پێکهاتەیەکی ئێرانی تێدا بێت”.

لە وەڵامی پرسیارێكدا كە دەڵێت ئەگەر رەزا پەهلەوی دەسەڵات بگرێتەدەست ئێوەچی دەڵێن “ئەوەشتێکی مەحاڵە و ئەگەریش ڕوو بدات، ئێمە لە داواکارییەکانی خۆمان دەست هەڵناگرین”.

گفتوگۆكە لە بەشی فارسی بی بی سی  شەوی دوو شەممە كاتژمێر ٩ بەكاتی هەرێمی كوردستان بڵاوبووەوە.