ئاگرەكەی قەرەداغ كۆنتڕۆڵ كرا
سێ رۆژە بەردەوامە
ئاگرەکەی قەرەداغ هێشتا بڵێسە دەکات و نەکوژاوەتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
سێ رۆژە ئاگر بەرۆکی سروشتە جوانەکەئ قەرەداغی بەرنەداوە و رووبەرێکی بەرفراوان لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاون.
موقەدەم عەبدوڵا حسێن بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی قەرەداغ بە 964ـی وت، “ماوەی سێ رۆژە ئاگری شاخەکانی قەرەداغ نەکوژاوەتەوە و دوێنێ بەیانی بۆ چەند ساتێک کۆنتڕۆڵ کرا، بەڵام بەهۆی رەشەباوە جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە”.
باسی لەوەشکرد، رووبەرێکی فراوان لە سنووری گوندەکانی سەرکۆ و گۆشان و جافەران سووتاوە و زیانیش بە پڕۆژەی ئاوی سەرکۆ گەیشتووە، جگە لەوەش ژمارەیەک داری بەتەمەن سووتاون.
عەبدوڵا حسێن وتیشی، تا ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
