فەحسی پەیامنێری 964 پاک دەرچوو

خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکانی سلێمانی بەخۆڕایی پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکەن

964+

دیلان محەمەدجەزا

خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکانی سلێمانی بەخۆڕایی پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکەن و پەیامێری 964ـیش خۆی گەیاند و فەحسەکەشی پاک دەرچوو.

لە فامیلی مۆڵی سلێمانی پێشانگایەک بە بەشداری ژمارەیەک لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان کراوەتەوە و ئامانجیانە هاوکاری دەرچووانی پۆلی 12ـی بکەن، لەگەڵ پشکنینی تەندروستی بۆیان، رێنمایی و راوێژیان بۆ بکەن لە هەڵبژاردنی بەشەکانیان.

ئیمان ناسح بەرپرسی کاروباری فێرخوازان لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “فێرخوازانی بەشی شیکاری و نەخۆشییەکان و پەرستاریمان لێرەن کە بە هاوکاری مامۆستاکانیان رێنمایی تەندروستی دەدەن بە هاوڵاتیان و سەردانیکەران”.

دیلان محەمەدجەزا پەیامنێری 964 بەهەلی زانی و خۆی خستەبەردەم ئەو فێرخوازانە و بەخۆڕایی فەحسێکی عامی کرد و بەخۆشحاڵییەوە فەحسەکەی پاک دەرچوو.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە سلێمانی پێشانگایەک بۆ دەستخستنی هەلی کار دەکرێتەوە

لە سلێمانی پێشانگایەک بۆ دەستخستنی هەلی کار دەکرێتەوە