لە سنە بەخاکسپێردرا

موزەفەر کامکار میوزیکژەنی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

964+

شۆڕش قادری

میوزیکژەنی ناوداری کورد موزەفەر کامکار کۆچی دوایی کرد و پارێزگاری سلێمانیش سەرەخۆشی دەکات.

شەوی رابردوو موزەفەر کامکار لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و خەڵکی سنە، لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدی سنە بەخاکسپێردرا.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، “بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێز و ئازیزمان هونەرمەندی میوزیکژەنی کورد، موزەفەر کامکار دەردەبڕین، داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت.”.

موزەفەر کامکار ساڵی 1943 لە سنە لەدایکبووە، لە تەمەنی 18 ساڵیدا چووەتە ناو دنیای هونەر و لەگەڵ گەورە هونەرمەندانی کورد وەک حەسەن زیرەک، فەتانە وەلیدی، ئیرەج عەندەلیبی و عەباس کەمەندی کاری کردووە.

لە ئامێزی سنە تەرمی فەتانە وەلیدی بە خاکسپێردرا

لە ئامێزی سنە تەرمی فەتانە وەلیدی بە خاکسپێردرا