رێگەی نێوان هەولێر – سۆران بۆ بارهەڵگر داخراوە

پردی زارگەلی داڕما و هاتوچۆ وەستا

ئاکام غەفور – سۆران

درەنگانی شەوی رابردوو، بەهۆی بارهەڵگرێکەوە کە باری ئاسنی پێبووە لە کاتی تێپەڕین بەسەر پردەکە بارەکەی کەوتووە و بەهۆیەوە بەشێک لە پردی زارگەلی لە رێگەی گەلی عەلی بەگ رووە و خەلیفان داڕما و هاتوچۆ کردن بەسەر پردەکە بۆ بارهەڵگران داخراوە و تەنیا رێگە بە تێپەڕینی ئۆتۆمبێلی بچوک دەدرێت

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە وتی، بەهۆی ئەوەی، هیچ رێگەیەکی جێگرەوە نییە هاتوچۆ بۆ سۆران و رواندز و باڵەکایەتی و حاجی ئۆمەران بۆ بارهەڵگرەکان وەستاوە

وتیشی، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ رۆژی هەینییە گەشتیارێکی زۆر روو لە ناوچەکە دەکەن و ئێستا لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی رێگەیەکی جێگرەوە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر