لە سلێمانی
دەستبەسەر دەیان كۆتەرە داردا گیرا و دوو كەسیش دەستگیركراون
964+
محەمەد فاتیح
لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دوو هاوڵاتی لەسەر هەڵكەندنی بیر دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر دەیان كۆتەرە داردا.
مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك، بە هاوکاری مەفرەزەیەکی ئاسایش، توانیان دوو هاوڵاتی لە ناحیەی سیتەك دەستگیر بکەن، بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، هاوكات مەفرەزەكە دەستیگرتووە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و 66 بۆری و یەك ئامێری لەحیم کردن و پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .
ئاماژەشیكردووە، له سنوری گوندی (حاجی مامەند) دوای گەڕان و پشکنینی وردی سنورەکە، لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە، توانرا دەستبگیرێت بەسەر 30 لق داری بڕدراودا لەجۆری بەڕوو.
هیچ کەسێك بە تۆمەتی بڕینی دارەکان دەستگیر نەکراوه و تۆمەتبار نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی کەسی تۆمەتبار بەردەوامە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.