"نابێت ببێتە هۆی کۆت و بەندکردنی ئازادیی رادەربڕین"
بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رق و کینە دەکرێت یاسا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
پەرلەمانی کوردستان ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رق و کینە لەڕێگای دەرکردنی یاسا بەمەرجی ئەوەی کۆتوبەندی ئازادیی رادەربڕین نەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 21.2.2023 کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لەپەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان، نوێنەرانی ئەنجوومەنی دادوەری، داواکاری گشتی، سەرۆکایەتی هەرێم، نووسینگەی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و سەرۆکی لیژنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکەدا، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان، شرۆڤەی رەهەندە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی پیشنیازەیاساکە کراوە.
هاوکات باس له‌پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ى گوتارى رق و كینه كراوە.
هەروەک جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوەتەوە، كه ده‌بێ ئه‌م پرسه به وردى كارى له‌سه‌ر بكرێت و نابێت ببێته هۆی كۆتوبه‌ند دروستكردن له‌سه‌ر ئازادیی راده‌ربڕین له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی زیاتر به‌پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئازادییه گشتییه‌كان و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی.
بەمەبەستی دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە، تۆڕی 964 پەیوەندی بە بژار خالید، سەرۆکی لیژنەی یاسایی و سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمان و رۆمیۆ حوزەیران، سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤەوە کرد، بەڵام ئامادەی لێدوان نەبوون.