وێنەی دەرۆزەکەرە دەستگیر کراوەکان. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
"دەستگیر کردنی دەرۆزەکەران بەردەوامە"
نۆ کەس دەستگیر کران لە شەقامەکانی سلێمانی دەرۆزەیان دەکرد
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی نۆ کەسی راگەیاند و دەڵێت، لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شارەکە دەرۆزەیان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.8.2025، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو نۆ دەرۆزەکەرەی دەستگیر کراون خەڵکی دەرەوەی شاری سلێمانین، لە هەڵمەتێکدا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیر کراون.
“هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە كاری دەرۆزەكردن دەكەن بەردەوام دەبێت و دەرۆزەكەران دەستگیردەكرێن و رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”، پۆلیس وا دەڵێت.
مانگی رابردووش، لە دەروازەی سلێمانی و رێگەی چوون لە عەربەتەوە بۆ سەنتەری سلێمانی، حەوت دەرۆزەکەر دەستگیرکران.