سوپای پاسداران:

“10 سیخوڕی بیانیمان لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی دەستگیر کردووە”

شۆڕش قادری

سوپای پاسداران دەڵێت، 10 سیخوڕی بیانیان لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی دەستگیر کردووە.

ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە خوراسانی رەزەوی بڵاویکردووەتەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لە ئۆپەراسیۆنێکدا 10 سیخوڕی خەڵکی دەرەوەی وڵات لەناو پارێزگاکە دەستگیر کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، چوار لەو کەسانە لەکاتی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دامودەزگا هەستیارەکان و ژێرخانی ئابووری ئێران دەستگیر کراون، هاوکات پیلانی تیمێکی سێ کەسی سەربە سەڵتەنەت خوازەکان و رەزا پەهلەوەی، کوڕی شای پێشووی ئێران کە لە هەوڵی کردەوەی مەیدانیدا بوون، پوچەڵ کراوەتەوە و دەستگیر کراون.

دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران کە لە 28.2.2026 دەستیپێکرد، حکومەت و سوپای ئێران چەندین جار رایگەیاندووە کە ژمارەیەک سیخوڕیان لەناو خۆی وڵاتەکەیان دەستگیر کردووە.