هەڵمەتی دارچاندنیش بەڕێوەیە
لە رواندز رێگری لە سووتانی دارەکان دەکرێت
964+
ده‌شتی عارف
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی رواندز، له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ خۆپارستن له ئاگر كه‌وتنه‌وه، ده‌ستیان كردووه به لێدانی ئاگربڕ كه به گرادۆن ناسراوه، هه‌روه‌ها خاوێنكردنه‌وه‌ی بنی داره‌كان له گژو گیایی وشك و لێدانی چاڵ هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌یانه.
هاوژین خورشید، به‌رێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی رواندز قسه‌ی بۆ 964 کرد و وتی، “به‌مه‌به‌ستی خۆ پارستن له ئاگر و پاككردنه‌وه‌ی دارستانه‌كانمان له 1.8.2025وه، ده‌ستمان كردووه به خاوێن كردنه‌وه‌ی ژێرداره‌كان له گژ و گیایی وشك، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات داره‌كان بپارێزین له ئاگركه‌وتنه‌وه، هه‌روه‌ها 250 شوینمان چاڵكردووه و ئاماده‌مان كردووه بۆ وه‌رزی چاندنی دار و تاوه‌كو كۆتایی مانگیش ده‌یگه‌ێنینه 500 چاڵ”.
وتیشی، “گرادۆن یانی مه‌تر تا مه‌ترو نیوێك به بازنه‌یی پاكده‌كه‌ینه‌وه له هه‌موو گژ و گیایه‌ك، ئه‌مه‌ش دوو سوودی هه‌یه، یه‌كه‌م چاڵه‌كه‌ی له‌ناو لێده‌ده‌ین و ئاماده‌ی ده‌یكه‌ین بۆ چاندنی دار، دووه‌م شوێنی ئه‌و بازنانه به‌ته‌واوی به‌دوور ده‌بێت له ئاگر”.
وه‌رزی رابردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه 558 داریان چاندووه، جیا له‌وه‌ش 600 ده‌نكه به‌ڕوویان چاندووه كه %98ـی بوونه‌ته دار، پلانیشیان وایه له وه‌رزی داهاتووی دارچاندن نزیكه‌ی 600 دار بچێنن و سه‌روو هه‌زار ده‌نكه به‌ڕووی دیكه بچێنن.