بە دیزاینێکى جیاواز

پارکە چینییەکەى هەولێر تەواو بوو

964+

عەبدولعەزیز خالند، هەولێر

چینییەکان لەسەر شێواز و دیزاینى خۆیان، پارکێکیان لە هەولێر دروستکردووە و بڕیارە هەشت پارکى دیکەش دروست بکەن.

رێبین ئەحمەد، بەڕێوبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، بە 964ـی وت، “پارکەکە لەسەر رووبەری 11 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەکرێت، لەسەر تێچووی چینییەکانە و هەر خۆشیان کارەکانی دروستکردنی پارکەکەیان گرتووەتە ئەستۆ، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکیش بکرێتەوە”.

پارکەکە چەند خزمەتگوزارییەکى تایبەت لە خۆى دەکرێت و بە دیزاینێکى جیاواز دروستکراوە، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و رووناکرکردنەوەی پارکەکە سوود لە وزەی خۆر وەرگیراوە، شوێنی راکردن و وەرزشیشی تێدایە و گرنگی زۆریش بە سیستەمی ئاودێری و کوالێتی کۆنکرێتی پارکەکە دراوە.

پارکەکە زیاتر لە نۆ دەرگای هەیە و لەسەرەتا بڕیار بوو هیچ پەرژینێکی نەبێت بەڵام دواتر پەرژینی بۆ دروست کرا.

بەوتەى رابەر نەجیمەدین، ئەندازیار لە دروستکردنى پارکەکە، پێشتر لێدوانى بۆ 964 دابوو و رایگەیاندبوو کە بڕیارە چین، هەشت پارکى دیکەش لە هەولێر دروست بکات.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

چینییەکان لەسەر شێوازی خۆیان پارکێک دروستدەکەن

چینییەکان لەسەر شێوازی خۆیان پارکێک دروستدەکەن