توڵى کێشا

شەقامى هەولێر- بەحرکە؛ سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بەڕووى شۆفێراندا دەکرێتەوە

964+

وریا فەتاح

پارێزگارى هەولێر رایدەگەیەنێت، کارکردن لە نۆژەنکردەوە و قیرتاوکردنی شەقامى سەرەکی هەولێر – بەحرکە بەردەوامە و سەرەتایی هەفتەى داهاتوو بەڕووى هاوڵاتییان و شوفێران دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.8.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە پەیجى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، بەمەبەستى بینینى کارەکانى نۆژەنکردنەوە، شەقامى هەولێر بۆ بەحرکەى بەسەرکردووەتەوە و لەنزیکەوە لەگەڵ تیمى پڕۆژەکە لە چۆنییەتى کارەکانى کۆڵیوەتەوە.

دەشڵێت: ئەگەر هەموو شت وەک خۆی بڕوات رەنگە نەگاتە هەفتەیەکی تر شەقامی رێی بەحرکە کارەکانی تەواو ببێت و بکرێتەوە.

رۆژی 16ـى حوزەیران شەقامەکە داخراو دەستکرا بە تازەکردنەوەی، قەول بوو بە 15 رۆژ تەواو ببێت، بەڵام توڵی کێشاو تائەمڕۆ گەیشتووەتە 57 رۆژ.

شەقامەکە بە ئاڕاستەی هاتنە سەر 120 مەتری هیچ عەیبی نییەو هاتوچۆ ئاساییە، ئەوەی هەیە بە ئاڕاستەی چوونە بۆ بە حرکە، داخراوەو تازە دەکرێتەوە.

تا 15 رۆژ؛ رێگاى هەولێر بەحرکە دادەخرێت

تا 15 رۆژ؛ رێگاى هەولێر بەحرکە دادەخرێت