"به‌هۆى کەمی كاره‌با كاره‌باى وزه‌ى خۆى داناوه"
کارەباى راپەڕین له‌باره‌ى ئه‌و وێنه‌یه روونكردنه‌وه‌یەکى بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى به‌شێك له میدیا و سۆشیاڵ میدیاكان وه‌كو توانج وێنه‌ى بیناى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى گشتیى كاره‌باى راپه‌ڕینیان بڵاوكرده‌وه، كه سیستمى كاره‌باى وزه‌ى خۆرى له‌سه‌ر بانه‌كه‌ى داندراوه، كاره‌باى ئیداره‌ى راپه‌ڕینیش له باره‌ى ئه‌م وێنه‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له میدیا و سۆشیاڵ میدیاكان، له‌گه‌ڵ ئه‌م وێنه‌یه وا بڵاوكرایه‌وه كه “كاره‌باى راپه‌ڕین به‌هۆى کەمیی كاره‌با، كاره‌باى وزه‌ى خۆرى داناوه”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاره‌باى ئه‌م ئیداره‌یه له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، چەند رۆژێکە لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی فەیسبوک لە دەڤەری راپەڕین و دەرەوەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، بە مەبەست و پلارلێدان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای راپەڕین وێنەی بینای بەڕێوەبەرایه‌تییەكە بڵاودەکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستە بەپێویستی دەزانین روونکردنەوەیەکی بچوک بدەینە بەرچاوی هاوڵاتییان .
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، “ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای راپەڕین کردوویەتی تازە نییە، به‌ڵكو ساڵی 2023 یه كه ئه‌م سیستمه‌ى داناوه، دانانى سیستمه‌كه‌ش بۆ کەمیی کارەبا نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە خەڵک هانبدات پەنا ببه‌نه به‌ر وزەی خاوێن بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، پلانی وەزارەتی کارەبایه وەکو دەستپێشخەرییەک ئه‌م سیستمه‌ى كاره‌باى وزه‌ى خۆرى دەستیپێکرد تا پەخش بووه‌وە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان و دائیرە حکومییەکانی تر و مزگەوت و پڕۆژه‌کانی ئاو، ئەوەش لەپێناو پاکبوونەوەی ژینگەی کوردستان و هاندانی خەڵک بۆئەوەی خۆیان ببنە بەرهەمهێنەری کارەبا لە رێگەی وزەیەکی پاکەوە بۆ ژینگەیەکی پاک.
كاره‌باى راپه‌ڕین گله‌یی له‌و میدیا و سۆشیاڵ میدیایانه ده‌كات كه ده‌بوایه بۆ ئه‌م كاره‌یان دەستخۆشیان لێبكه‌ن، بەڵام ده‌ڵێن “کەوتینە بەر تانە ئەمەش هەڵە تێگەیشتنە لەو کارە چاکەی کە وەزارەتی کارەبا بۆ خزمەتی ژینگەی کوردستان کردوویەتی”.