دەرباز یونس لە نۆ كۆمێنت
“دوو جار زیندانی كراوە و بە ئوسامە جەمیل سەرسامە”
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەرباز یونس شاعیر و میدیاكار دەڵێت، هەر لە منداڵییەوە بەهرەی شاعیریی هەبووە، پێشی وایە لە كاری میدیادا سەركەوتوو بووە.
لە ئەلقەی ئەمجارەی بەرنامەی 9 كۆمێنت، دەرباز یونس وەڵامی پرسیارەكانی چاوان خەلیل دەداتەوە و ئاشكرای دەكات، بە هونەرمەند و نووسەر ئوسامە جەمیل سەرسامە، بەڵام هێشتاش لە نزیكەوە نەبینیوە.
دەرباز یونس بیری كوڕەكەی دەكات، كە سێ ساڵە نەیبینیوە و دەڵێت، رۆژێك خۆی دێتەوە.
ئەو كوڕە شاعیرەی هەولێر، كە دانی پێدادەنێت پشتگیریی خانمان دەكات، ئازایانە وەڵامی كۆمێنتەكان دەداتەوە و باس لە شیعر، میدیا، كاری بزنس و پارێزەری دەكات، كە ئەم بوارانە لەودا كۆبوونەتەوە و تا رادەیەكیش هیچ پەیوەندییان بەیەكەوە نییە.
تەواوی بەرنامەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینە…