دیمەنێکی گشتی شاری سلێمانی- وینە: 964
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى:
دواخستنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم کاریگەری نەرێنى كردووەتە سەر بازاڕى کار
964+
محەمەد فاتیح
لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، هێرشى چەكدارانی داعش و هاتنى ژمارەیەکى زۆر لە ئاوارە و پەنابەران لە دەرەوەى هەرێم و وڵاتانى دەوروبەر، لەگەڵ بڕینى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان و دواخستنى موچەى فەرمانبەرانى کەرتى گشتى لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە، کاریگەرییەکی نەرێنى كردووەتە سەر بازاڕى کار لە هەرێمی كوردستان، ئەمانە قسەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستانە.
كوێستان محەمەد لە پانێڵی سیاسەتی بەکارخستن لە هەرێمی کوردستاندا باسی لەوەش كرد، ئەم هەنگاوانە بوونەتە هۆی لاوازکردنى پرۆسەى بەکارخستن و زیادبوونى رێژەى بێکارى و ئاستى هەژارى لە هەرێمی كوردستان.
دەشڵێت، چارەسەرکردنى ئەم رەوشە، پێویستى بە هەماهەنگى و پێکەوە کارکردنى هەمەلایەنەیە، بۆ دانانى سیاسەتێکى نیشتمانیى بەکارخستن، کە یەکێکە لە چوارچێوە هەرە گرنگەکانى سیاسەتى پەرەپێدانى وڵات لە هەموو جیهاندا.
دوكانداران بەهۆی بێ بازاڕییەوە خەریكی دۆمینەن
ئامانجى سەرەکى داڕشتنى سیاسەتى بەکارخستن:
-گەشەسەندنێکى ئابوورى- کۆمەڵایەتى هاوتەریب لەهەموو کەرتە جیاوازەکانى بازارى کار و لە هەموو دەڤەرەکانى کوردستان.
-دابینکردنى دەرفەتى کار، بە پلاندانان و دەستنیشانکردنى چەندایەتى و جۆرێتى پێداویستییەکان.
-دروستکردن و ئامادەکردنى هێزى کار، بە راهێنانى کرێکار و کارمەندان لەسەر نوێترین ئامرازەکانى بەرهەمهێنان و دۆزینەوەى بوارە جیاوازەکانى فرە بەرهەمى، لە رووى جۆر و چەنداتییەوە.
-رێکخستنەوەى پەیوەندییەکانى کار، لە رێگەى یاسا و رێسا و دانوستاندنە کۆمەڵایەتییەکانەوە.
-ئەم سیاسەتە دەبێتە سەکۆیەکى ئازاد بۆ هەڵبژاردنى کار، بۆ هەرکەسێک بتوانێت و بە دواى دەرفەتى کاردا بگەرێت.