بۆردومانکردنى سنوورى گوندى گوهەرزێ...وینە: سۆشیال میدیا
زۆرینەی هێرشەکان لە ئامێدى بوون
مانگى تەمموز؛ هێرشەکانى تورکیا 97% کەمیى کردووە
وریا فەتاح
تەنیا لەمانگى تەممووزى 2025، تورکیا 18 هێرش و بۆردوومانى بۆسەر خاکى هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە، بەراورد بە مانگى شەش 97%ـى هێرشەکان، کەمیان کردووە.
کامەران عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPTـى ئەمەریکى بە 964ـى وت،”لە مانگی تەممووزدا، سوپای تورکیا تەنیا 18 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، ئەمە لە کاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا، سوپای تورکیا 550 هێرش و بۆردوومانی ئەنجامدابوو، بەمەش رێژەى هێرشەکان 97% کەمى کردووە”.
ئاشکراشى کردووە، سوپای تورکیا لە مانگی تەممووزدا، بە بەشداری 250 سەرباز، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێی لە گوندەکانی ناوچەی گولی سەر بە قەزای باتیفا راگەیاند و بارەگایەکی سەربازی نوێی، لەسەر چیای (سیارا ستەورێ) جێگیرکردووە.
رێکخراوەکە لەسەر ئەو بابەتە راپۆرتێکى تێروتەسەلى بڵاوکردووەتەوە، بۆ خوێندنەوەى تەواوى راپۆرتەکە کلیک لێرە بکە.