یەکێک لە شارەکانی عێراق بەهۆی گەرماوە خۆیان فێنک دەکەنەوە. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
بۆ ئەمڕۆ
لە گەرمادا هیچ وڵاتێک شان لە شانى عێراق نادات
964+
وریا فەتاح
بەپێی نوێترین داتاکانی وێستگەى کەشناسى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، 15 شار و ناوچەى عێراقى بەدواى یەکتریدا گەرمترین ناوچەى جیهانن.
وەک ئەوەى پێگەکە خستوویەتییەڕوو، بەتێکڕاى 15 شارى و ناوچەى عێراق پلەى گەرمیان 48 پلەى سیلیزى تێپەڕاندووە و لە پێنج ناوچەش سەروو 50 پلەى سیلیزى بووە.
بەپێى ریزبەندییەکە، بەسرا بە تۆمارکردنى 52.6 پلەى سیلیزى پلەى یەکەمى گرتووە و ناسریەش بە 50.7 پلەى سیلیزى لە پلەى دووەمە.
ریزبەندى گەرمترین ناوچەکانى جیهان لە عێراقە بۆ ئەمڕۆ 10.8.2025 بەم شێوەیەیە: