تێچووەکەی نزیکەی 400 ملیۆن دینارە

سەرەکیترین شەقامی ناو کفری دروست دەکرێت 

توانا نەقی

لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بەردی بناغەی یەکێک لە شەقامە سەرەکیەکانی ناو کفری دانرا شەقامەکە لەناو خەڵکدا بە شەقامی بەردەم کۆمیتە ناو دەبرێت و داواکاری چەند ساڵەی هاوڵاتیان بووە.

قایمقامیەتی قەزای کفری ئەوەی بڵاوکردەوە، پرۆژەی دروستکردنی شەقامی بەردەم کۆمیتەی کفری، کە یەکێکە لە رێگا سەرەکیەکانی ناو شار و جووڵەی بازرگانی باشی تێدایە دەست پێکراوە.

تێچووی پرۆژەکە 394 ملیۆن و 590 هەزار دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیان دابینی کردووە.

ئەو پرۆژەیە شارەوانی کفری سەرپەرشتی دەکات و لەلایەن کۆمپانیای شاکەل لە ماوەی 150 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.