دەیەوێت کوڕەکانیشی ببنە مۆزفرۆش
30 ساڵە مۆز دەفرۆشێت پیشه‌كه لە باوکی بۆی ماوەتەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
ماوه‌ى 30 ساڵه كارى مۆزفرۆشی ده‌كات، ئه‌و پیشه‌یه له‌باوكییه‌وه بۆى ماوه‌ته‌وه و له به‌رنامه‌شیدایه كوڕه‌كانیشی بكاته مۆزفرۆش.
رێبوار موخلیس، كه كارى مۆزفرۆشییه به 964ـى وت، هەر بە منداڵی لەگەڵ باوکى مۆزى فرۆشتووە و دوای باوكیشی عەرەبانەیەکى داناوه و ئه‌و كاره‌ى درێژه پێداوه.
وتیشی “وا راهاتووم لە مۆز زیاتر هیچ میوەیەکی دیكه نه‌فرۆشم و هەر میوه‌یه‌كی دیكه لەسەر مێزم بێت پێی تێکدەچم”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پلانى ئه‌وه‌یه مكنداڵه‌كانیش بكاته مۆزفرۆش هه‌ر له ئێستاشه‌وه محەمەدی کوڕى واراهێناوه كه بۆ داهاتوو حه‌زى به‌م كاره بێت و به‌رده‌وامى پێبدات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن