میوەفرۆشێک لە هەولێر
میوە بە شێوەیەکی هونەری لەت دەکات و سەرنجی خەڵکی راکێشاوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
زۆر کاسبکار هەیە بۆ راکێشانی سەرنجی هاوڵاتیان و کڕیاران کارێکی جیاواز دەکات، ئێستا میوە فرۆشێک کە کاڵەک و شوتی دەفرۆشێت بەهۆی ئەوەی بە جیاواز لەتی دەکات کڕیاری باشی هەیە.
ئەو میوە فرۆشە لە سەر شەقامێکی هەولێر رادەوەستێت و بۆ 964 وتی، ئەم شێوازە لەتکردنەوەی کاڵەک و شوتی سەرنجی خەڵکی راکێشاوە و موشتەری باشی هەیە.
دەشڵێت، کاڵەک تا پەلک و توێکڵەکەی زبر بێت ئەوە چاکترە و تامیشی خۆشترە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی