لە بەنزیخانەکان چی گۆڕاوە؟

دەنگوباسێک هەیە کە پارەدان ببێت بە ئەلکترۆنی

عەبدولعەزیز خالند _ هەولێر

ئەمڕۆ لە سۆشیال میدیا دەنگوباسێک هەبوو، گوایە پارەدان لە بەنزیخانەکانی هەولێر دەبێت بە ئەلکترۆنی، وەک زۆر وڵاتی دنیا خەڵک دەچن خۆیان بەنزینەکە تێدەکەن و بە کارت پارە دەدەن، بەڵام وانەبوو.
عەبدولعەزیز خالند پەیامنێری 964 لە هەولێر چووە بەنزیخانەیەک، بە دەم بەنزین تێکردنەوە بەکارمەندەکەی وت ئەرێ راستە دەڵێن ئیتر پارەدان دەبێتە ئەلکترۆنی، ئەویش وتی شتی وام نەبیستووە.
سیروان عەبدوڵا سەرۆکی ئەنجومەنی بەنزیخانەکانی هەولێر بە 964ی وت: هیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نییەو بەنزیخانەکان وەک جاران کار دەکەن.