ئەمڕؤ
هەفتە بازاڕی کشتوکاڵی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
964+
ژێوار خدر
ئەمڕۆ هەفتە بازاڕێکی کشتوکاڵی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە و جوتیارانی ناوچەکە بەشداری دەبن و بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی هەڵەبجەش دەڵێت، ” هەموو بەشدار دەبین”
بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 8.8.2025، کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە، هەفتە بازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە نزیک بازگەی “زەمەقی” دەکرێتەوە.
دەشڵێت، هەفتە بازاڕەکە تا کاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو بەردەوام دەبێت، هاوڵاتییان دەتوانن بەرهەمی کشتوکاڵی تازە و خۆماڵێ بکڕن و لەگەڵ جوتیارانی ناوچەکە ئاشنا ببن.
“بۆ پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆی و جوتیارەکانمان، هەموو بەشدار دەبین” بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی هەڵەبجە وادەڵێت.