باری کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان. گرافیک:964+
کزە بایەکیش روو لە ناوچەکە دەکات
پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە
ژێوار خدر
بۆ ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک دوو پلە دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلرزەزانی سلێمانی، بۆ ئەمڕۆ هەینی، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە و بایەکی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند لە ئاراستەی باکووری رۆژئاواوە هەڵدەکات.
بۆ سبەی شەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەڵام خێرایی با چالاکتر دەبێت و دەگاتە 20 -25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 45 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی