پێشانگەیەکی هونەری تایبەت بە زمانی ئاشووری کرایەوە

964+

ئاسۆ وەرتی ــ سۆران

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی بەشێک له چالاکوان و رۆشنبیران لە هۆڵی رۆشنبیری و هونەری سۆران، پێشانگایەکی تایبەت بە ئەلفوبێی زمانی ئاشووری کرایەوە.

لە پێشانگەکەدا زیاتر لە بیست تابلۆی هونەری جۆراوجۆر نمایشکران، کە لەلایەن نیگارکێشی ئێرانی ڤاسێلی شمۆنۆف کێشرابوون.

ئیڤان جان، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە و بەڕێوەبەری سەنتەری رۆشنبیری ئاشووری دیانا، بە تۆڕی 964ی وت، ئامانجمان ناساندنی کولتووری ئاشوری، زمان و ئەدەب و تواناکانی گەنجانە بە شێوەیەکی گشتی.

“ئێمه ویستمان وەک ئاشووریەکان ئەم دیدار و ئەم پێشانگەیە و هەروەها  کولتووری ئاشوورییەکان بە کۆمەڵگەی سۆران و جیهانیش بناسێنین،  پەیامی خۆمان بگەیەنین، کە دەبێت زیاتر بایەخ بە زمانەکان بدرێن،” ئیڤان جان وای وت.

نەتەوەیەکگرتوەکان رۆژی 21ی شوباتی هەموو ساڵێکی بە رۆژی زمانی دایک لە  جیهاندا دیاریکردووە،  پێشانگاکەش  بە بۆنەی ئەو رۆژەوە کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا